پێنجەمین ڕۆژی لەسەریەک مانگرتنی کرێکارانی کارگەی شەکری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شوشە

بەپێی ئەو ڕاپۆرت و وێنانەی دەست یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران کەوتوون؛ بەهۆی گرنگی نەدانی خاوەنکار و دامەزراوە حکومییە بەرپرسەکان بە داواکاری کرێکارانی کارگەی شەکری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شوش؛ ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی کانوونی دووەم بۆ پێنجەمین ڕۆژی لەسەریەک مانیان گرتووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە؛ کرێکارانی کۆمپانیای شەکری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شوش، لە پێنجەمین ڕۆژی کۆبوونەوەی مانگرتن و ناڕەزایەتییەکانیاندا، داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی دابینکردنی شارەکە دەکەن بۆ چارەسەرکردنی داواکارییە سەندیکاکانیان و یاساییەکانیان.

بە گوتەی ئەو کرێکارانە، مووچەکانیان لە ماوەی ئیستغلالکردندا، سەرەڕای شۆفتی ١٢ کاتژمێری، یەکسانە بە ٤٥ ڕۆژ کارکردن لە مانگێکدا، کە لە بارودۆخی ئێستای هەڵاوسانی ئاسمانی و گرانی نرخدا، پێداویستییەکانی بژێوی ژیانیان دابین ناکات. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەم بڕە لە مانگەکانی چاککردنەوەشدا بۆ نیوە کەم دەبێتەوە.

ئاماژە بە بەرهەمهێنانی چەندایەتی و چۆنایەتی بەرچاو و دانپێدانانی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە بە بەدەستهێنانی تۆماری بەرهەمهێنان؛ جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە؛ چەرخی بەرهەمهێنان بەبێ ڕەچاوکردنی مافی کرێکاران ناسوڕێتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکان ئامادە نین ڕێز لە مافە یاسایی و سەندیکاکانیان بگرن.

پست ٢